عێڕاق

لە عێراق گەندەڵییەکی 20 ملیار دۆلاری ئاشکرادەبێت


لە پەرلەمانی عێراقەوە لیژنەیەک لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعێراق پێکهێنرا، ئەم لیژنە لە 13 پەرلەمانتار پێکهاتووە.

لە بەندەری گەورەی فاو، گومانی 20 ملیار دۆلار گەندەڵی دەکرێت و سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەو کەیسە دەڵێت "قیرتاوکردنی تەنیا یەک کیلۆمەتری بەندەرەکە، زیاتر لە 7 ملیۆن دۆلاری تێچووە." 

بەوتەی سۆران عومەر "دەستمان بەکارکردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عێراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لەبەندەری فاو ، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی 20 ملیار دۆلار دەکرێت".

بەندەری فاوی گەورە یەکێک لەگەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبیە، دەیەم گەورەترین بەندەرە لەجیهاندا، بەپێی توێژینەوەیەک کە لە تەمووزی 2020 بڵاوکراوەتەوە؛ بەندەرەکە ساڵانە 25 تاوەکو 35 ملیار دۆلار داهات دەهێنێتە خەزێنەی عێراق، ئەمە جیا لە داهاتی کارەکانی دیکەی پەیوەست بە بەندەرەکەوە، لە شێوەی گواستنەوە، فڕۆکەوانی، فڕۆکەخانەکان، شەمەندەفەر و سووتەمەنی.
 
2024-04-25
زیاتر...