عێڕاق

هەواڵە دڵخۆشکەرەکە لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گەیشت


بانکى ناوەندیى عێراق و وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا لیژنەیەکى هاوبەش پێکدەهێنن بۆ چارەسەرى کێشەى ئەو بانکە عێراقییانەى لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون و دۆلاریان پێ نافرۆشرێت.
 
ناوەڕۆکی ئەو رێککەوتنە لەلایەن عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق بۆ میدیاى فەرمى ئاشکرا کرا و دەڵێت: "کارى ئەو لیژنەیە بۆ راستکردنەوەى سەرپێچییەکانى ئەو بانکانەیە".
 
شوباتى ئەم ساڵ هەشت بانکى عێراقى لەلایەن وەزارەتى گەنجیەى ئەمریکا سزادران و لە فرۆشتنى دۆلار بێبەشکران، ئەو لیژنەى پێکهێندراوە بە بەشدارى بانکى ناوەندی و بانکى فیدراڵى ئەمریکا و وەزارەتى گەنجینەى ئەو وڵاتە دەبن.
 
رێککەوتنەکە لەنێوان شاندى عێراق لە ئەمریکا لەگەڵ وەزارەتى گەنجینەى ئەو وڵاتە کراوە. بە وتەى عەلى عەلاق پێداچوونەوە راپۆرتى تایبەت بە سرووشتى سەرپێچى بانکە سزادراوەکان دەکەن تاوەکو سەرپێچییەکانیان راست بکرێنەوە.
 
رۆژی 29ـی کانوونى دووەمى 2024، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بانکی هودای عێراقی و حەمەد یاسر موسەوی خاوەنی بانکەکەی خستە لیستی سزاکانییەوە. ئەو سزادانە بەهۆى گومانە لە مامەڵەکردن بە دۆلار و بەقاچاغبردنى بۆ دەرەوە، پارێزگارى بانکى ناوەندى وتى: "کارى هاوبەش دەکرێت بۆ گەیشتن بە ئەنجامى کۆتایی کە پەیوەندارە بە راپۆرتى دۆخى هەر یەکێک لە بانکە سزادراوەکان".
2024-04-20
زیاتر...