کوردستان

پەکەکە هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات، نێچیرڤان بارزانی چی دەکات؟


میدیای پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، "نێچیرڤان بارزانی دێتەبەردەم کامێرا و دەڵێت، ئێمە لە دۆخی شەڕداین. هەڵبژاردن لەو هەلومەرجەدا ئەنجام نادرێت. ئێمە بە هۆی ئەم دۆخە نائاساییەوە هەڵبژاردن هەڵدەپەسێرین".

میدیای پەکەکە هەواڵێکی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "پارتی قورسایی خۆی خستووتە سەر ئەو پلانە، بۆ ئەوەی هۆکار و پاڵنەرەکانی شەڕ بخوڵقێنێت دەستوبردی کردووە لە ئەنجامدانی ئەو ئاژاوەگێڕییە. لەهەمان کاتدا دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی ئەم پلانە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە هەموو هێزەکانی خۆی خستووەتە ئامادەباشییەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە "پارتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لەپێناو رزگارکردنی دەسەڵاتەکەی پێشمەرگەکان بە کوشتن بدات. ئەگەر ئەو پلانە سەر بگرێت، پەدەکە و دەوڵەتی تورک سودی لێوەردەگرن".

هەر بەگوێرەی هەواڵەکەی میدیای پەکەکە "بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی لەناو رای گشتیدا دروست نەبێت، لەبارەی پەرەسەندنەکانی ئۆپراسیۆنەکانەوە زانیاری بڵاناکرێتەوە. راگەیەندرا کە سوپای تورک لە شەوی رابردووە لە هەرێمی مەتینا هێرشی دژواری دەستپێکردووە. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە بۆ ئەوەی پەدەکە لە ئۆپراسیۆنەکەدا چالاکانەتر رۆڵ بگێڕێت هەندێک ئامادەکاری کراوە".
2024-05-02
زیاتر...