ئەمڕۆ و هەینی قورسترین بارانباران دەستپێدەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکدا داوا دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ سەردانی سەیرانگا و ناوچە شاخاویەکان نەکەن شەپۆلێکی بارانبارنی بەهێز ئەمڕۆ و سبەی دەبارێت.
پارێزگاری هەولێر ئاگادارییەکی بڵاویکردەوە و تیادا نوسیویەتی "لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و خاو خێزانەکەتان، تکایە لەو رۆژانە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگا و ناوچە شاخاوییەکان مەکەن.
بەهۆی ئەو شەپۆڵە باران بارین و هەورە تریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە پێشبینی دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بارانی بە خۆڕ ببارێت.
هاوکات بۆ ئەو مەبەستە رێکارەکان گیراونەتە بەر لە زۆربەی ناوچەکان بۆ رێگری کردن لە کۆبوونەوەی ئاو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان.
ئ.ز
|