نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران؛ ئایا لەگەڵ کێ کۆدەبێتەوە؟
نها نیوز – هەواڵەکان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ‌کرا.
میدیای حزبەکەی بڵاویکردووەتەوە، شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی لە جێگرانى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێکدێت.
میدیاکە سەبارەت بە ئەوەی شاندەکەی هەرێم لە تاران لەگەڵ کێ کۆدەبنەوە؟ ئاماژە بەوەدراوە کە بڕیارە ئەمشەو، نێچیرڤان بارزانی لە تاران بمێنێتەوە و سبەی دووشەممە، لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆمار و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئ.ز
|