ئەیاد عه‌لاوى هێرشێکی توند ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌مریكا
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:
یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراقی پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌مریكا و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمریکا سیستەمی تائیفی و پشکپشکێنەی هێنایە عێراقەوەو هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كرد"، ده‌شڵێت:"21 ساڵە سیستەمی سیاسی عێراق لە ناوەندگەرای دیکتاتۆرییەوە بۆ فیدراڵی دیموکراسی گۆڕاوە".
ئەیاد عەلاوی یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراقی پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس سەبارەت بە ساڵیادی رووخانی رژێمەکە كه ئه‌مڕۆ 9ى نیسان بوو دەڵێت، "لە عێراقی ئەمڕۆ یاری بە دیموکراسییەت دەکرێت، ئەوەش متمانەی لەنێوان گەل و دەسەڵاتداراندا لاوازکردووە".
به وته‌ى عه‌لاوى، "21 ساڵ پێش ئێستا هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ڕژێمی بەعسیان لە عێراق رووخاند و سیستەمی فیدراڵییان جێگیرکرد، سیاسیی و چاودێرانیش لەسەر خاڵە باش و خراپەکانی سیستمی نوێی عێراق قسەیان هەیە، سیستەمی سیاسی عێراقی ئەمڕۆ لاوازە، لایەنەکان یاری بە دیموکراسییەت دەکەن و ئەوەش متمانەی لەنێوان گەل و دەسەڵاتداراندا لاوازکردووە".
عه‌لاوى ئه‌وه‌شى وتووه، "لە عێراقی نوێ دووجار کودەتا بەسەر دیموکراسیدا کراوە، یەکەمییان ڕێگەگرتن لە خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە 2010و دووەمیان رێگەگرتن لە موقتەدا سەدر لە 2021، ئەوەشی ئێستا لە عێراقدا حوکم دەکات ئەجێندای بیانییە، بەتایبەتی ئەجێنداکانی تاران و واشنتۆن".
هۆشداریش له‌دۆخى عێراق ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وڵات پڕبووە لە هێزی چەکدار، دەبێت هەموویان لەژێر چەتری فەرماندەیی گشتی کۆبکرێنەوە، چونکە هەبوونی دەیان گرووپ و کەتیبە دۆخەکەی گەیاندووە بەم ڕۆژە".
له‌باره‌ى هەنگاوەکانی موقتەدا سەدرى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌دره‌وه، عەلاوی نه‌یشاردۆته‌وه، "کشانەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسی هەڵەبوو، دەبوو پەرلەمانی کۆنترۆڵکردایەو کاری سیاسی بکردایە، پێم وانییە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە مەیدانەکە".
|