سه‌ركرده‌یه‌كى عێراق هۆشداریده‌دات
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هۆشداریده‌دات سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى خاكه‌كه‌ى بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ململانێ هه‌رێمیه‌كان و ڕاشیدهگهیهنێت، "ڕێگەنادەين لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر وڵاتانی دراوسێمان".
قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له‌گه‌ڵ پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا كۆبۆوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وتى:"عێراق هەرگیز ڕێگەنادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت".
به‌وته‌ى ئه‌عره‌جى، "عێراق سوورە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو بەندانەی لە ڕێککەوتنی ستراتیژی هەردوولادا هاتووە، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه، عێراق چیتر قبوڵناکات خاکەکەی بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان بەکاربهێنرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 19ی مانگى ڕابردوو، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ڕایگه‌یاند، "له هاوینی داهاتوودا له‌گه‌ڵ عێراق سنووره‌كانی نێوانمان كۆنتڕۆڵدهكهین و ڕێگه به چالاكیی گهریلاكانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان ناده‌ین و له ئۆپهراسیۆنهكانیشمان له سووریا به‌رده‌وامده‌بین.
په‌یامه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له19ى مانگى ڕابردو هاوكات بوو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینى ساڵێك به‌سه‌ر واژۆكردنى ڕێكه‌وتنێكى ئه‌منی نێوان عێراق و توركیا كه له‌ناو ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت:"سنووره هاوبه‌شه‌كانمان ده‌پارێزین و ڕووبه‌ڕووى هه‌ر جۆره په‌لامارو ده‌ستدرێژیه‌ك ده‌بینه‌وه".
|