ئابوری

تەیف سامی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دوو لە هەرێم دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی نوسراوێک کە دەست نها نیوز کەوتووە تیایدا، وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی نانەوتی مانگەکانی یەک و دوو لە هەرێم دەکات کە بڕەکەی 905 ملیار دینارە.

بەگوێرەی ئەو نوسراوە لە کۆپیەکی دەست نها نیوز کەوتووە تیایدا هاتووە "وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بەبڕیاری دادگای فیدراڵی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دوو دەکات کە 905 ملیار دینارە".

ئەوەش هاتووە "پەیوەست بەو بڕیارەوە پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو داهاتە کە مەرجی بەردەوامی موچەیە بیخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و هیچ بەهانەیەک نەهێنرێتەوە لەسەر ئەو داهاتە تاوەکو گرفت دروست نەبێت".

ئ.ز

 
2024-04-25
زیاتر...