کوردستان

ساڵى ڕابردوو ڕێژه‌كه‌ زیاتر بووه‌ .. واده‌ى سه‌ر ڕێژبونى به‌نداوێكى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان، هەفتەی داهاتوو بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژدەبێت، ده‌شڵێت: توانیومانە ڕێژەیەكی زۆر باش لە ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان گلبدەینەوە.

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشكرایكردوه‌، ڕۆژانە بە ڕێژەی جیاواز ئاو دەڕژێتە ناو بەنداوی دەربەندیخان بەجۆرێك ڕۆژی واهەیە زیاد لە 200 مەتر سێجایە و ڕۆژی واش هەیە نزیكی 180 مەتر سێجایە بەڵام بەگشتی ڕۆژانە نزیكەی 200 مەترسیجا ئاو دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی باران بارین لەمساڵدا توانیومانە ڕێژەیەكی زۆر باش لە ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان گلبدەینەوە و تا ئەمڕۆ كەمتر لە 30 سانتیمەر ماوە بەنداوەكە بەتەواوی پڕببێت و سەرڕێژبكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بە ڕێژەی زیاتر لە 13مەتر ئاو زیاتر گلدراوەتەوە، هاوكات ڕێژی باران بارین لەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 835 ملیم، بۆیە ئەمە وایكردووە كە بتوانین ئەوە بڵین كە لەدوو سێ‌ ڕۆژی داهاتوودا و بەدیاریكراوی تاكۆتایی هەفتەی داهاتوو بەنداوی دەربەندیخان پڕدەبێت و سەرڕێژدەكات، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 بەهەمان شێوە پڕبوو سەرڕێژیكرد.
2024-04-24
زیاتر...