کوردستان

وادەی دەستپێکردنەوەی لێزمەباران ڕاگەیەنرا

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران دەبارێت. هەروەها ئاماری بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین باران لە شارۆچکەی تەوێڵە لە سنووری هەورامان باریوە.
 
لە 24 کاتژمێری رابردوودا و لە کاتژمێر 09:00ی بەیانیی دوێنێ هەینی بۆ 09:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە هەولێر 5.9 ملـلیمەتر، سلێمانی 16.5 ملـلیمەتر، دهۆک 7.5 ملـلیمەتر، هەڵەبجە 49.6 ملـلیمەتر و لە کەرکووکیش 13 ملـلیمەتر باران باریوە.
 
بڕی بارانبارین بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر
 
هەولێر 5.9 ملـلیمەتر، پیرمام 10 ملـلیمەتر، سۆران 23 ملـلیمەتر، خەبات 5.6 ملـلیمەتر، شەقڵاوە 5 ملـلیمەتر، بارزان 0.6 ملـلیمەتر، شەمامک 14.5 ملـلیمەتر، حاجی ئۆمەران 8.6 ملـلیمەتر، رواندز 22.3 ملـلیمەتر، چۆمان 15.7 ملـلیمەتر، سیدەکان 10 ملـلیمەتر، کۆیە 8.7 ملـلیمەتر.
 
پارێزگای سلێمانی
 
سلێمانی 16.5 ملـلیمەتر، چەمچەماڵ 28.5 ملـلیمەتر، بازیان 26.6 ملـلیمەتر، رانیە 6 ملـلیمەتر، قەڵادزێ 17 ملـلیمەتر، سەرکەپکان 15 ملـلیمەتر، دەربەندیخان 34.8 ملـلیمەتر، چوارتا 33 ملـلیمەتر، یاخسەمەر 14 ملـلیمەتر، سەیدسادق 47.5 ملـلیمەتر، قەرەداخ 50 ملـلیمەتر، پێنجوێن 11.5 ملـلیمەتر و سەنگاو 25 ملـلیمەتر.
 
پارێزگای دهۆک
 
دهۆک 7.5 ملـلیمەتر، زاخۆ 14.3 ملـلیمەتر، ئاکرێ 14 ملـلیمەتر، بامەڕنێ 30 ملـلیمەتر، مانگێش 27 ملـلیمەتر، ئامێدی 23 ملـلیمەتر، دینارتە 21.3 ملـلیمەتر، باتوفا 12 ملـلیمەتر، سەرسنگ 19 ملـلیمەتر، شێخان 13.5 ملـلیمەتر، بەردەڕەش 19.5 ملـلیمەتر، چەمانکێ 12 ملـلیمەتر، قەسرۆک 14.2 ملـلیمەتر، باعەدرێ 12 ملـلیمەتر، و زاویتە 173 ملـلیمەتر.
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
هەڵەبجە 49.6 ملـلیمەتر، تەوێڵە 67.2 ملـلیمەتر، خورماڵ 36.3 ملـلیمەتر، بیارە 48 ملـلیمەتر، سیروان 32 ملـلیمەتر.
 
پارێزگای کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە
 
کەرکووک 36.4 ملـلیمەتر، مەیدان، 27.8 ملـلیمەتر، خانەقین 5.4 ملـلیمەتر، خورماتوو 4.6 ملـلیمەتر، کفری 27 ملـلیمەتر، شوان 12.7 ملـلیمەتر، تەکیەی جەباری 50 ملـلیمەتر.
2024-05-04
زیاتر...