کوردستان

ته‌رمى هاوڵاتیه‌كه‌ى سۆران دۆزرایه‌وه‌

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

دوای ئەوەی  دوێنێ، هاوڵاتیەکی دانیشتووی سۆران لە کوێستانەکانی  گوندی زینوێی حاجی ئۆمەران  ووندەبێت، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئاشكرایكرد، دوانیوەڕۆی دوێنی ئاگادارکراینەوە هاوڵاتییەک لە سنوری حاجی ئۆمەران ون بووە، دیارە‌ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی رۆیشتووە بۆ گژوگیای بەهاری لە کوێستانەکانی دەڤەری باڵەکایەتی، تیمەکانمان بەردەوام بوون لە گەڕان و پشکنین، بەداخەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیەکە دانیشتووی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆرانە و ناوی حسەین حەسەنە و تەمەنی 60 ساڵە.

2024-05-05
زیاتر...