رێگەیەکی سەرەکی سلێمانی داخرا
نها نیوز - هەواڵەکان
شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیادا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لەبەر خزمەتگوزاری ئەو شەقامە بەربەست دەکرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگاداریەکدا دەڵێت "سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، ڕۆژی ١شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٤/٢٨) بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تەواوکردنی شەقامی سۆران کە دەکەوێتە گەرەکی ئاشتی بەرە و شەقامی کارێزەوشک، ئەو بەشەی کە دیاریکراوە بەربەست دەکرێت.
هەروەها شارەوانی داوا لە شۆفێران دەکات تا تەواوبوونی پرۆژەکە ڕێگا جێگرەوەکان بەکار بهێنن کە دیاریکراوە.
ئ.ز
|