تەندروستی

تەرمی گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

نها نیوز - هەواڵەكان

بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گەرەكێكی شاری سلێمانی، تەرمی گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بەهەڵواسراوی دۆزرایەوە و بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانیش دەڵێت "گەنجەكە كوردە و تاوەكو ئێستا هۆكاری مردنەكەی نازانرێت".

ئەمڕۆ ھەینی 1ی ئازاری 2024، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی سەبارەت بە تەرمی گەنجێك بە هەڵواسراوی لە گەڕەكێكی سلێمانی، لە لێدوانێكیدا بە نھا نیوزی وت "پەیوەندیمان پێوەكرا لەلایەن (جی. سی. سی)ەوە، ئاگاداركراینەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك لە گەرەكی بەختیاری شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە، ئێمەش پشتراستمان كردەوە كە ڕوداوێكی لەو شێوەیە بووە".

ئاشكراشیكرد "تاوەكو ئەم ساتە دادوەری پزیشكی لە شوێنی رووداوەكەن، بەشی ئێمە تەرمەكەیان گواستوەتەوە بۆ بەشی فریاكەوتنی سلێمانی".

پەیوەست بە ھۆكاری مردنەكەوە، سامان نادر دەڵێت "نازانین لەسەرچی ئەم گەنجەیە خۆی هەڵواسیووە، ھێشتا ھۆكاری گیان لەدەستدانی ئاشكرانەكراوە".

"ھاوڵاتییەكە لەدایكبووی ساڵی 2001 واتە تەمەنی 23 ساڵە و لە رەگەزی نێرە و هاوڵاتی كوردە".

ئ.ز 

2024-03-01
زیاتر...