تەندروستی

چارەسەری نەخۆشی خەمۆکی دۆزرایەوە

پسپۆڕی دەرونی جینفینگ فینگ لە زانکۆی فودان لە چین دەڵێت، دوای چەندین لێکۆڵینەوە سەرچاوەی نەخۆشی خەمۆکیمان دۆزیەوە و ئەمەش یارمەتیمان دەدات لە دۆزینەوەی چارەسەردا.

پسپۆڕان بۆیان دەرکەوتووە کە خەمۆکی نەخۆشییەکی دەرونی نییە و پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە هەیە، خەمۆکی پەیوەندی بە چالاکی دەمارییەوە هەیە لە بەشی پێشەوەی مێشک کە ئەم بەشە بەرپرسە لە یەکخستنی هەستەکان و بڕیاردان  پێشبینی کردن.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر ٩٠٠ کەس کراوە کە ٤٢١ یان نەخۆشی خەمۆکیان هەبووە بەپێی ئەنجامی تیشکەکانی مێشکیان دەرکەوتووە ئەوکەسانەی توشی نەخۆشی خەمۆکی بوون گرفت لە کاری ئەو بەشەی مێشکیاندا هەیە، بۆیە خەمۆکی لە ئێستادا حاڵەتێکی دەرونی نییە و نۆخۆشییەکی جەستییە.
2019-05-24
زیاتر...