کوردستان

هەواڵی نوێ لەسەر سێ موچەکەی ساڵی ڕابردوو گەیشت ئایا دابەش دەکرێت؟

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کار بۆ ئەوە دەکەن مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانیش وەربگرن. وتیشی، وەزارەتی دارایی عێراق دوای وردبینی، پارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش دەنێرێت: ''ئێستا چاوەڕوانی ناردنی لیستەکەن.''
 
نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ''هەوڵی تەواو دەدەین سێ موچەکەی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام لە رووی دارایی و ژمێریارییەوە مووچە لە چوارچێوەی خەرجیی بەکاربردندایە کە لە 31-12-2023 کۆتاییهاتووە.''
 
بەپێی بڕیارێکی داگای فیدراڵیی عێراق کە 21ـی شوباتی 2024 دەرکرا، پرسی مووچە بەتەواوی لە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان جیاکراوەتەوە، ئەگەر نەوت هەناردە نەکرێتەوە، حکومەتی عێراق مووچەی هەرێمی کوردستان راناگرێت، بەڵام کۆی داهاتی نێوخۆی لێ دەردەکرێت. نەرمین مەعرووف وتی: ''ئومێد دەکەین بڕیارەکە مووچەی مانگەکانی ساڵی 2023ـیش بگرێتەوە.''
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری ژمێریاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە، بەڵام دەڵێت: ''بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی 'اثر رەجعی' نییە و بەڵکو تەنیا لە 21ـی شوباتەوە جێبەجێ دەکرێت، بۆیە دەبێ چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵی بین، کە رێگە بە وەرگرتنی دەدات یان نا.''
 
بەگوتەی نەرمین مەعرووف، 'بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، تەنیا بڕیارێکە، ئەوان پێویستییان بە گەرەنتیی زیاتر هەیە.
2024-04-18
زیاتر...