کوردستان

نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی هێزە ئەمنییەکان و هۆکاری دابەش نەکردنی

نها نیوز- هەواڵەکان

بەگوێرەی زانیارییەکان ، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق قایل نەبووە لەسەر بنەمای کۆد مووچەی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت.
 
لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق، لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان کە بە کۆد ئامادەکراوە، لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ وردبینی کراوە و نێردراوە بۆ بەغدا، بەڵام پارەکەیان کە زیاتر لە 350 ملیار دینارە نەنێرداوە و لە لیستی دابەشکردنی مووچەدا نەبوون، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە بە لیستی کۆد پارەی هێزە ئەمنیەکان بینرێرێت.
 
هەروەها، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە زانیاری تایبەت بە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی ئاسایش کردووە و ناردوویانە بۆ حکومەتی فیدڕاڵ.    
 
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی شەممەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێبکات، بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، جگە لە وەزارتی پێشمەرگە، چەند هێزێکی دیکەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان ناویان لە لیستی مووچەدا نییە.

لە هەمان کاتدا وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دوای بڵاوکردنەوەی لیستی موچە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، " سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی 28ی ئەم مانگەدا نەهاتبوو ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە و لەهەفتەی داهاتودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت".                                                                                                            

 
2024-03-28
زیاتر...