لەهەولێر شەڕێکی سەختە و ئاسایشێک بریندارە
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، لە رووبەڕووبوونەوەی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەردا لە عەنکاوە، کارمەندێکیان "بە سەختی" بریندار بووە، هەروەها یەکێک لە بازرگانەکان کوژراوە و ئەوی دیکەیان دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان باس لەوە دەکات، ئێوارەی 23-4-2024، تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بەدواداچوونی بۆ دوو بازرگانی مادە هۆشبەرەکان کرد."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە دەوروبەری عەنکاوە، داواکراوەکان رووی چەکەکانیان ئاراستەی هێزەکانی ئاسایش کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەسەختی بریندار بوو".
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە وەڵامی تەقەی بازرگانەکاندا، بەوتەی خۆیان، دەستڕێژیان لێکردوون و یەکێکیان کوژراوە و ئەوی دیکەش بریندارکراوە.
|