کوردستان

یەکێتیی بە فەرمی بریاری خۆی راگەیاند

نها نیوز- هەوالەکان

وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی، بە فەرمی  بریاری حزبەكەی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە راگەیاند و دەڵێت، 

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەرونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكرد،" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەکو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە" .


روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەکو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە .

یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی .
چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان 

سەعدی ئەحمەد پیرە 
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ش.ح

2024-03-18
زیاتر...