کوردستان

یونامی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان زۆر پێویستە

نها نیوز- هەواڵەکان
 

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق - یونامی دەڵێت، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە 10ـی حوزەیران "زۆر پێویستە". 

یونامی لە پەیامەكەیدا ئەوەشی خستۆتەروو، داوا کە هەموو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندیی گەل کار بکەن و بە هەمان شێوە کار لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرەکان بکەن.

دەقی پەیامەکەی یونامی:..
 
تێبینیمان لەسەر بڕیارەکەی ئەمڕۆی پارتی هەیە، هەروەک چۆن مانگی رابردوو تێبینیمان لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش هەبوو.

داوا کە هەموو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندیی گەل کار بکەن و بە هەمان شێوە کار لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرەکان بکەن، نەک چەقبەستووییەکی دیکە. بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق لە 10ـی حوزەیران زۆر پێویستە.

ش.ح

2024-03-18
زیاتر...