کوردستان

ئەمریكا لەسەر هەڵبژاردن هۆشداری بە پارتی دەدات

نها نیوز- هەواڵەکان

ئەمریكا لەسەر بایكۆتی هەڵبژاردن هۆشداری دەداتە پارتی و رایدەگەیەنێت: بایكۆتكردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی پارتی و گەلی كوردستان و عێراق ناكات و هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان پێویستە دەنگیان هەبێت لەبڕیاردان لە سەر داهاتوویان.

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند "لەو نیگەرانیانە دەگەین كە لەلایەن كوردی عێراقەوە سەبارەت بەبڕیارەكانی ئەم دوایەی دادگای باڵای عێراقەوە دەركران، بەڵام بایكۆتكردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی پارتی و گەلی كوردستان و عێراقیش بە گشتی بكات" .
 
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت "لە بڕیارەكەی پارتی لەبارەی بایكۆتكردنی هەڵبژاردن نیگەرانین و پشتیوانی هەڵبژاردنێك دەكەین هەموو لایەك تێیدا بەشدار بێت"

هاوكات ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لەبارەی بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردن پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت "نیگەرانین لەڕاگەیاندنی پارتی بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان".

دەشڵێت "داوا لە حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەین دڵنییایی بدەن كە هەڵبژاردنەكان ئازادو دادپەروەرو شەفاف و متمانەپێكراو دەبن، هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان پێویستە دەنگیان هەبێت لەبڕیاردان لە سەر داهاتوویان".

 
2024-03-18
زیاتر...