تەندروستی

لە هەولێر خوشک و برایەک لە حەوزێکی ماسیدا خنکان

نها نیوز - هەواڵەکان

کاتژمێرێک و 15 خول لەمەوبەر، خوشک و برایەک لە گونجی جومکەی سەربە پارێزگای هەولێر لە حەوزێکی ماسیدا خنکان.

دوای ئەوەی بەرگری شارستانی هەولێر لە پێگەی خۆی ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە کە كەمێك پێش ئێستا دوو منداڵ خنكاون لە گوندی جومكە و بنبێزر لە رێگای گوێر، بەهۆیەوە تیمەكانی ژێر ئاو توانیویانە بگەنە شوێنی مەبەست و ھەردوو تەرمەكە دەربھێنن.

بۆ زانیاری زیاتر نها نیوز پەیوەندی بە موقەدەم کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر کرد و ناوبراو رایگەیاند "دوو مێردمنداڵ بوون و تەمەنی یەکێکیان 14 ساڵە کە ڕەگەزی کچە و بەناوی (سایە ڕێباز موحسین) و براکەی کە تەمەنی پێنج ساڵە و بەناوی (محمەد ڕێباز موحسین)، ئەم خوشک و برایە لە حەوزی ماسیدا دووچاری خنکان هاتوون، خەڵکی ئەو گوندە نین، وە شوێنی دانیشتنیان نادیارە".

وتیشی "کاتژمێرێک و چارەکێک پێش ئێستا ئەو رووداوە رویداوە، زانیاریمان نییە کە بەرەگەز خەڵکی کوێن، بەڵام بەپێی ناوەکان بێت کوردن".

"بەهۆی ئەوەی لە حەوزی ماسیدا دووچاری خنکان هاتوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دادی هەولێر و پشکنینیان بۆ دەکرێت". موقەدەم کاروان میراودەلی وای وت

ئ.ز
2024-03-01
زیاتر...