کوردستان

زانیاریی نوێ لەسەر ئەو پەتایە گەیشت کە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبوەتەوە


وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"ئەو ڤایرۆسەی لەناو هاوڵاتییان بڵاوبووەتەوە پەتایەكی وەرزییە و جێگای مەترسیی نییە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-4-2024 د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایگەیاند،"ئەو ڤایرۆسەی كە هەیە، بە دوو شەپۆلە، پایز و كۆتایی زستان بڵاو دەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا،"نەخۆشییەکانی هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە کە زۆرینەیان ئەنفلەوەنزان، یانیش ئەگەر گۆڕاو و خێزانی کۆرۆنا بن، لە ئێستادا لە جیهاندا خۆپارێزی و چارەسەرەکانی وەک یەکن و بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".

وتیشی،"زۆربەی حاڵەتەكان جێگەی مەترسیی و دڵەڕاوكێی نییە، چونكە زۆرینەی كەیسەكان پێویستیان بە نەخۆشخانە نییە".
2024-04-25
زیاتر...