ئابوری

د.نەرمین مەعروف: بەم نزیکانە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "لە رۆژی ٩ـی ئایار پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەکات، بۆیە نابێت تاوەکو ئەو کاتە یاسای بودجە پەسەند نەکرێت.

د. نەرمین مەعروف ئاماژە بەوەش دەکات "پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت.

ناوبراو ئاشکراشی دەکات "ئەگەر لەکاتی وەرزی پشووشدا یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەوا وەرزی یاسادانان درێژ دەکرێتەوە و پشووەکە دوادەخرێت، تاوەکو یاسای بودجە پەسەند دەکرێت.

"بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بابەتی مووچە بە هیچ پابەندییەکەوە نەبەستراوەتەوە بۆیە چاوەڕێی ئەوە ناکرێت جارێکی دیکە کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست ببێت"، د. نەرمین مەعروف وا دەڵێت

ئ.ز
 
2024-04-23
زیاتر...