ئابوری

بەپەلە.. نها نیوز زانیاری نوێ لەسەر هاتنی پارە ئاشکرا دەکات و ئەگەری هەیە بەغدا پارە دوابخات

نها نیوز - هەواڵەکان 
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتوو لەبارەی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی مانگی چوار زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵیت "ناتوانین بەدیاریکراوی رۆژی هاتنەکە دیاری بکەین، چونکە هەندێکجار هەندێک رێکاری پێویستی بەکاتی دیکە هەیە ئەمە یەک، دووەم کاتێک کە وردەکاری دەکرێت دەبێت سویلە هەبێت لە عێراقدا.

دارا سێکانیان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەففراکسیۆنی یەکگرتوو لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نها نیوز دەڵێت "دەتوانم بڵێم لەدواتی بریارەکەی دادگای فیدراڵی تا رادەیەکی زۆر زۆر باش کێشەی مووچە چارەسەر بووە، بەڵام هەموومان دەزانین پێویستی بە رێکاری ئیداری هەیە مانگانە دەبێت هەرێمی کوردستان داتا و زانیاری و لیست بنێرێت، بەغدا خۆشبەختانە دەڵێن ناردوویەتی ئەوانیش وردبینی لیستەکە دەکەن وە دواتر مووچە دەنێرن.

لەبارەی ئەوەی ئایا بەغدا پێنج شەممە پارەکە دەنێرێت؟ دارا سێکانیان ئاشکرایکرد "ئەگەر تۆ رۆژێک دیاری بکەیت دووشەممە یان سێشەممە نازانم چەند شەممە ئەمە تۆزێک بەرای من قورسە، چونکە هەندێکجار هەندێک رێکاری پێویستی بەکاتی دیکە هەیە ئەمە یەک، دووەم کاتێک کە وردەکاری دەکرێت دەبێت سویلە هەبێت لە عێراقدا واتە پارەی نەقدی هەبێت بۆئەوەی بینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستە روو "هیوادارم لەزووترین کاتتدا وە بەدڵنیایشەوە دوای تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەکو مانگی دوو بۆ سێ مووچەکە دێت پشتیوان بەخودا.

ئ.ز
 
2024-04-23
زیاتر...