ئابوری

تەیف سامی و بانکەکانی رەشید و رافیدەین بۆ تەوتینی مووچە دوا بڕیاریان راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی کۆنوسێک هەریەکە لە وەزارەتی دارایی و بانكەكانی رەشید و رافیدەین بۆ تەوتینی مووچە بریاریانداوە بە جێگیرکردنی هەریەکە لە مووچەی فەرمانبەر و خانەنیشان و فەرمانبەرانی گرێبەست لەو بانکانە. هاوکات بەهەمان ئەو رێوشوێنانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەکو عێراق جێبەجێبکرێت.

بەپێی كۆنوسی كۆبوونەوەی هاوبەشی دارایی عێراق و بانكەكانی رەشید و ڕافیدەین، مووچەی فەرمانبەر و خانەنیشان و فەرمانبەرانی گرێبەست لەو بانکانە تەوتین بكرێت بۆ دڵنیاییدان لە جێگیرکردنی مافەکانیان و بۆ ئەوەش وەزارەتەكان دابەشی سەر ئەو بانكانە بكرێن.

لە كۆنۆسەکەدا ئەوەش هاتووە "پشتبەستن بەهەمان ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق کراوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمیش جێبەجێبکرێت و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی هەڵدەستێت بە وردبینی کردنی زانیاریەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

وەك لە كۆنووسی كۆبوونەوەی ڕۆژی 17ی ئازاردا هاتووە، ئەو زانیارییانەی دراوە بە وەزارەتی دارایی لەسەر فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە وەك پێویست نین بۆ كردنەوەی هەژماری بانکی و تەوتینی مووچە، بۆیە جەختیان كردووەتەوە لەسەر ناردنی ناوی چواری مووچەخۆرانی هەرێم و کار و شوێنی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، هاوکات هاوکاریکردن و ئاسانکاریی کردن بۆ ئەو دوو بانکە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ ئەوەی تەوتینکردنەکە بەشێوەیەکی خێراتر تەواو بکرێت.

ئ.ز


2024-04-22
زیاتر...