ئابوری

حکومەتی هەرێم ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ناردنی دوو لیستی مووچە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە گەنجیەنەی سلێمانی ئاشکرایکردووە، ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران لەكۆتایی نزیك بووەتەوە و رەوانەی بەغدا دەکرێت، دەشڵێت "بۆ مانگی ئایاریش دوو لیست ئامادە دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاندووە "لە ئێستادا ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لە كۆتایی نزیك بووەتەوە، بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدا بكرێت.

سەبارەت بە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش، سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە "ھیچ رێنماییەك بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران نییە، بەڵام فەرمانگەكان بەپێی ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستەكان ئامادە دەكەن.

سەرچاوەکەی گەنجینەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە “لیستی مووچەی مانگی ئایار/5 بە پلەبەرزكردنەوە و بەبێ پلە بەرزكردنەوە ئامادە دەكرێت و ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.

ئ.ز
 
2024-04-20
زیاتر...