کوردستان

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

نها نیوز- هەواڵەکان

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و لەمڕۆدا بە بەراورد بە دوێنێ 500 دینار دابەزیوە.

دوێنێ 5 شەمە،  لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەگەرچی ئەمڕۆ هەینی بازاڕەكە داخراوە، بەڵام نرخی دۆلار زیاتر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە ولە ئێستادا 100 دۆلار بە 146 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لەسەرداوای ئەمەریكا، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا بانگهێشت كراو، دەستبەجێ بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار و رۆژ لەدوای رۆژ بازاڕی دراوەكان ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت و گۆڕانكاری لەنرخی دۆلار روودەدات.

پێشبینیش دەکرێت لە چوار مانگی داهاتوودا نرخەکەی زیاتر داببەزێت.

 
2024-03-29
زیاتر...