کوردستان

یەکێتی: سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی فەرمیی و گرنگە بۆ ئەم دۆخە هەستیارەی هەرێم

نهانیوز- هەواڵەكان

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، بۆ رووسیا سەردانێکی فەرمییە و لە کاتێکی هەستیاردایە." 
 
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، "سەردانەکە فەرمییە و سەردانێکی گرنگە و لە کاتێکدا هەستیاردایە."
 
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتییشی، "لە سەردانەکەدا کاک بافڵ، سەرۆکی یەکێتی و شاندەکەی چاویان بە ژمارەیەک بەرپرسی پلە باڵای رووسیا کەوتووە و دەکەوێت، لەنێویاندا دیداریان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کەوتووە."

ئەوەش دەخاتەروو، لەكۆبوونەوەكاندا، باسی دۆسیە و تەوەرەکانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی کراوە و دەکرێت، چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ دەکرێن، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە عێراق و هەرێمی کوردستان.
 
لەتیف نێروەیی وتیشی، "سەردانەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی سیاسیی و تۆکمەکردنییانە لەگەڵ رووسیا کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق و یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیوەندیی لەمێژینەی هەیە و بەشێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خوالێخۆشبوو مام جەلال."
 
رۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئاداری 2024، بافڵ تاڵەبانی بە سەردانێک گەیشتە مۆسکۆ. لە سەردانەکەدا، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی یاوەریی دەکات.
 
س.ر

2024-03-29
زیاتر...