کوردستان

لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت به‌ دەستنیشانکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا دەکرێت

نها نیوز- هەواڵەکان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەكان بۆ بابەتی ڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی كۆدەبنەوە و ئامادەكارییەكانیش بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەكەن.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەپەیامێكدا كە راگەیاندنی وەزارەتەكەی بڵاویكردووەتەوە، ئەوەشی خستوەتەڕو، هەر كەسێك كە مووچەخۆر و فەرمانبەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت لە ڕاژەی مەدەنی و سەربازی لە بڕیاری وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2006ـەوە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش نەکراوەو دوای 18 ساڵ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی زەوی بەسەرئەو فەرمانبەرانەی سودمەند نەبوون.

س.ڕ
2024-03-28
زیاتر...