کوردستان

گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بە رێژەی %50 کەمدەکرێتەوە

نها نیوز- هەواڵەکان

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگی هەرێم  بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور، لە بەیانیەوە رەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بە رێژەی %50 کەمدەکرێتەوە و بڕیارەکە بۆماوەی یەک ساڵ کاری پێدەکرێت و دواتر پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت

بە پێی گشتاندنێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان، ئاماژە بە کۆبونەوەو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە 27/3/2024 و بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورو لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، لە ڕۆژی هەینی 29/3/2024 ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بەڕێژەی لە 50٪ کەمدەکرێتەوەو بڕیارەکەش لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی گومرگ جێبەجێ دەکرێت.

هەر بەپێی بڕیارەکە، کەمکردنەوەی رسوماتی گومرگی لەسەر ئاژەڵی هاوردەی زیندوو لەجۆرەکانی مانگا و جوانەگا و گۆلک و مەڕ و بزن دەبێت.

س.ڕ


2024-03-28
زیاتر...