کوردستان

یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت

نهانیوز- هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەرێكەر ئاشكرایكردووە، رۆژی یەكشەممە، لیستی موچە رادەگەیەنن و هاوشێوەی مانگی رابردوو دەبێت.

 یسەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكوەمتی كاربەرێكەر رایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت و، لە 24 کاژێری داهاتووشدا لیستی مووچە رادەگەیێندرێت.
 
ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەمڕۆ بڕی 612 ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
 
بەپێی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە قسەی بۆ رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە هەولێر کردووە "پارەکە ئەمڕۆ بە کاش و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت گواسترایەوە بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان."

سەرچاوەكە ئاماژە بەوەشدەدات، لیستەەك هاوشێوەی مانگەكانی دیكە دەبێت.

ش.ح

2024-03-28
زیاتر...