کوردستان

پەیامێك لە ئاوات شێخ جەنابەوە

نهانیوز- هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای تەواوبونی وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە، زانیاری تایبەت بە موچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم ئاڕاستەی حكومەتی عێراق كرا.

لەمیانەی ڕونکردنەوەکانیدا، وەزیری دارایی هەرێم "ئاماژەی بە هەمو ئەو ڕێکارو هەنگاوانە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامیداون بە ناردنی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و ناردنی لیستی موچەی سەرجەم موچەخۆران، لە ناویشیاندا زانیاری تایبەت بە موچەی هێزەکانی پێشمەرگەو دامەزراوەکانی ئاسایش کە ئەمڕۆ(چوارشەممە) دوای تەواوبونی وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە، ئاراستەی حکومەتی فیدڕاڵ کرا".

ئاماژە بەوەشدراوە "بۆیە پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و موچەی تەواوی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت لەبەرئەوەی هیچ پاساو و بیانویەک نەماوە بۆ خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێم."

2024-03-27
زیاتر...