کوردستان

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنان: لە هەرێمی کوردستان 750 ملیۆن دۆلار زەکات هەیە

نهانیوز- هەواڵەکان

مەلا یاسین، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنانی كوردستان، رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان 750 ملیۆن دۆلار زەکات هەیە ئەگەر بە باشی بدرێت.

 یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، رایگەیاند،"لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار کەس زەکاتیان لەسەرە.

دەشلێت،"تەنها سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکانی کوردستان 500 ملیۆن دۆلار زەکاتیان هەیە."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،"نزیکەی 9 بۆ 10 ملیۆن دۆلار لای خەڵکە کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکەن یان لە بانکەکاندا دایبنێن ئەویش زەکاتەکەی دەکاتە 250 ملیۆن دۆلار و رونیكردەوە بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان بە پارەی هاووڵاتییان و سەرمایەداران 750 ملیۆن دۆلار زەکات هەیە ئەگەر بە باشی بدرێت.

جەختیش لەوەدەكاتەوە،"لە هەرێمی کوردستان لەسەدا 10 بۆ 15ی سەرمایەدار و خەڵک زەکات دەدەن.

س.ر


2024-03-27
زیاتر...