راوەماسی قەدەغە دەكرێت
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه ماسی راگه‌یاندو هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێـت توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانه‌یكه‌دا عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی وتی: وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌پێی یاساكان ئه‌ركه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌و یاسایانه‌ی ئێمه كاریان پێده‌كه‌ین یاسای ژماره‌ی (8) ی ساڵی 2008 یاسای پاراستن و چاك كردنی ژینگه‌یه هه‌روه‌ها یاسای ژماره‌ی (10) ی ساڵی (2012)یه، هه‌روه‌ها یاسای ژماره (21) ی ساڵی 1979، جگه له‌م یاسایانه چه‌ندین رێنمایمان هه‌یه كه كاری پێده‌كه‌ین، یه‌كێك له‌وانه رێنمایی ژماره یه‌كی ساڵی 2015 كه ئه‌م رێنماییه تایبه‌ت به سه‌رپێچی له راوه ماسی و ئاژه‌ڵه كێویه‌كان كه سزاكه‌ی له سه‌د هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو ده‌گاته ده ملیۆن دینار.
وتیشی: به‌پێی یاسای ژماره (48) ی ساڵی 1976 كه تایبه‌ته به دیاریكردنی راوه ماسی له وه‌رزی زاوزێ بۆ پاراستنی ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی راوه ماسی له 15/3/2019 تاوه‌كو 14/6/2019 له‌گشت پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراوه، كه هه‌موو شێوازه‌كانی راوه ماسی ده‌گرێته‌وه، جگه له‌رێگانه‌دان به شێوازه نایاساییه‌كانی ڕاوكردنی به كۆمه‌ڵ وه‌ك( تۆڕی كونی ورد، كاره‌با، ماده ژه‌هراوییه‌كان، ته‌قه‌مه‌نی... هتد)
|