هەواڵ

پەروەردەی سلێمانی لە بارەی پشووی ئەمرۆ راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە

نها نیوز- هەواڵەكان

سەبارەت بە پشووی خوێندنگاكانی سلێمانی بەهۆی ئەو شەپۆلی با و بەفر بارینەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیاندراوەكە وێنەیەكی بۆ نها نیوز نێرادراوە هاتووە "هەروەك پێشتر دەسەڵات درابووە بەڕێوەبەری پەروەردەكان و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان، لە هەر پەروەردەیەك ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بوو، لەپێناو پاراستن و سەلامەتیی گیانی خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران بكرێتە پشوو، لەبەر بوونی بای بەهێز و كڕێوەی بەفر".

هاوكات بە پێی زانیارییەكانی نها نیوز، لە خوێندنگاكانی گەڕەكی كوردسات و بەرزاییەكانی قەیوان و گۆیژە و چەند ناوچەیەكی دیكە دەوامی خوێندنگاكان بووەتە پشوو.


2024-02-28
زیاتر...