هەواڵ

محەمەدی حاجی مەحمود زانیاری لە بارەی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەی بڵاودەكاتەوە

نها نیوز- ناوەندی هەواڵ

بەپێی وتەی محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، حزبەكەی بەهۆی چەند كەسانێكەوە سۆسیالستیان بە كارهێناوە بۆ بەرژوەندی خۆیان كۆنگرەیان بۆ نوێبوونەوە بەستووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوور كۆنگرەی هەشتەمی بەست بە بێ ئامادەبوونی عەبدوڵای حاجی مەحموود و ژمارەیەك لە سەركردایەتی دوورخراوە.

لە میانی وتەیەكیدا بۆ ئەندامانی كۆنگرە، محەمەدی حاجی مەحموود رایگەیاند "ئەم كۆنگرەیە بۆ نوێبوونەوە بەستراوە و بەهۆی چەند كەسانێكەوە لەحزب لایان داوە و سۆسیالستیان بۆ بەرژوەندی خۆیان بەكارهێناوە كۆنگرەی شەشیان بەستووە.

ئاڵۆزییەكانی نێوان سەرۆك و جێگرە دوورخراوەكەی لە ناو سۆسیالست گەیشتە ئاستی تەقینەوە و بەكار هێنانی هێزی چەكداری، بەجۆرێك ئێستا زۆرینەی سەركردایەتی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەگەڵ دەركردن و لابردنی عەبدوڵای حاجی مەحمود دان، بەجۆرێك دەڵێن عەبدوڵا مەحمود سۆسیالستی بۆ خۆی و بەرژوەندی خێزانی بەكار هێناوە.


2024-04-04
زیاتر...