هەواڵ

لە بنكەیەكی دەنگدان لە ئامەد شەڕ روویدا و شەش كەس بوونە قوربانی

نها نیوز- هەواڵەكان

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وڵاتی توركیا لە كاتژمێر حەوتی بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دەستی پێكرد، لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە شاری ئامەد شەڕ روویدا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی میدیا توركییەكان بڵاویانكردۆتەوە "لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادان لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە ناوچەی "سور"ی ئامەد روویداوە و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە و شەش كەسی دیكەش بریندار بوون".

ئاماژە بەوەشكراوە "پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە لەبارەی كێشەكەوە دەستیپێكردوە، هاوكات تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی داد كراوە".

ئەمرۆ لە تەواوی توركیا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان بەڕێوە دەچێت، هاوكات تاوەكوو كاتژمێر پێنجی ئێوارە بەردەوامی دەبێت.

 

 
2024-03-31
زیاتر...