کوردستان

نێچیرڤان بارزانى لەسەر بەشداریکردنی پارتی لەهەڵبژاردن زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر هەڵبژاردن پارتی ئاشکرایکرد، دەتوانن بەبەشداریی و رەزامەندیی هەموو لایەک هەڵبژاردن ئەنجامبدەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەشتەمین دیداری سلێمانیدا لە وتارێکدا دەڵێت "بۆ ئەوەى ئاشتى بێتەکایەوە پێویستە رێککەوتنى گشتى بکرێت".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە "هەرێمى کوردستان پشتیوانى لە دروستبوونى دەوڵەتى سەربەخۆى فەڵەستین دەکات.

باسی لەوەشکردووە "هەرێمى کوردستان ئەزموونێکى گەورەى سەقامگیریی و دیموکراسی دروستکردووە و رێگە نادەین هەرێمى کوردستان ببێتە مایەى هەڕەشە و هێرش بۆسەر هیچ وڵاتێک.

لەبارەی بەشداریکردنی پارتی لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکردووە "دەتوانین بە بەشداری و رەزامەندیی هەموو لایەک هەڵبژاردن ئەنجامبدەین.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، هەشتەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری دەیان کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لە ناوخۆی هەرێمى کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستیپێکرد و دوو رۆژ دەخایەنێت. دیدارەکە لەژێر ناوى "ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" و تێیدا ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتی لە هەرێمی کوردستان، عێراق، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا، تاوتوێی پرسە سیاسی و ئابووری و ژینگەییەکان دەکەن.

دیدارى سلێمانى، یەکێکە لە گەورەترین دیدارە سیاسییەکان لە عێراق و ناوچەکە، لە ساڵى 2013ەوە دەستیپێکردووە، سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ و دیبەیت لەنێوان سەرکردەکاندا لەسەرانسەرى جیهان، یەکەمین دیدارى گەورەى سیاسەتە لە عێراق کە تیایدا سیاسییەکان، توێژەران، چالاکوانان و رۆژنامەنوسان، لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکاوە بەشداریى تێدا دەکەن.

ئ.ز
2024-04-17
زیاتر...