بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگیرا
کۆمپانیای دانەگاز رایدەگەیەنێت "بەشێوازی کاتی بەرهەمهێنانیان راگرتووە و گۆڕانکارییان لە شێوازی بەڕێوەبردنی کارەکانیان کردووە".
لە راگەیەندراوێکیدا دانەگاز دەڵێت، "سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و کرێکارانى لە کاری هەرە لە پێشینەی کۆمپانیاکەیە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کاتژمێر 06:40ـی ئێوارەی رۆژی 26ـی ئەم مانگە کۆگەیەکی گازی کۆندێنسەیت لە رێگەی هێرشێکی تیرۆریستی درۆنییەوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیراژیدییەدا چوار لە کارمەندان گیانیانلەدەستدا و هەشتی دیکەش بە سووکی بریندار بوون، لەکاتێکدا سەرقاڵی کاری چاککردنەوەی کۆگاکە بوون."
لە راگەیەندراوەکە هاتووە "هەموو کەس لە دانەگاز و کۆمپانیا هاوبەشەکانی هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ بنەماڵەی قوربانییان و ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەتووە، دەردەبڕن و هەموو شتێکیش بۆ پاڵپشتی و یارمەتیی زیانلێکەوتووان دەکەن."
دانە گاز دەڵێت، "هەرچەندە زیانی کەم بە دامەزراوەکان و کەرەستەکان کەوتووە، بەڵام بەرهەمهێنانمان بە شێوازی کاتی وەستاندووە و رێوشوێنەکانی کارکردنمان گۆڕیوە."
لە راگەیەندراوەکەدا دانەگاز دەڵێت، "لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەرزترین ئاستدا لە دانوستاندنداین بۆ یارمەتیدانیان لە جێبەجێکردنی بەرپرسارییەتییەکەیان بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بە سزای خۆیان بگەیەنن."
|