هۆكاری هێرشكردنه‌سه‌ر كۆرمۆر ئاشكرابوو
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی شارەزایەكی كاروباری وزە و ئابووریی عێراق ئاشكرایكردووه، هه‌رێمی كوردستان نیازیی هه‌بووه غاز له ڕێگه‌ی بۆری توركیاوه غاز بنێرێته ئه‌وروپا، ده‌شڵێت: بۆریه‌كه له كۆرمۆره‌وه ده‌چێته هه‌ولێر له‌وێشه‌وه بۆ دهۆك و دواتر ده‌چێته توركیا، ئینجا هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كرێت.
د.نەبیل مەرسومی شارەزای كاروباری وزەی عێراق له‌نووسینێكدا ئاماژه‌ی به‌هۆكاری پشت هێرشەكەی كۆرمۆره‌وه كردووە و نووسیویه‌تی:"پلانی ئومێدبەخش لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە هەبوون، بۆ هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ ئەورووپا، لەبەرئەوەی ئەو پلانە بایەخێكی نێودەوڵەتی گەورەی وەرگرتووە، بەهۆی ئەوەی لێكەوتەكانی قەیرانی رووسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر كه‌رتی وزه له ئه‌وروپا".
باسی ئه‌وه‌شیكردووه:"هەنگاوەكان خێراتركران، بۆ دانانی پلانێكی ستراتیژیی بۆ دروستكردنی بۆرییەك بۆ گواستنەوەی غازی سروشتی، بەگوێرەی پلانەكە بۆڕییەكە لە كۆرمۆر دەردەچێت و بە هەولێر تێپەڕدەبێت و لە دهۆك كۆتایی دێت، پاشان دەبهسترێتەوە بە تۆڕی بۆڕییەكانی توركیا كە تۆڕێكە رێگە دەدات بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا".
لە نووسینەكەدا ئه‌وه‌شی باسكردووه:"كۆمپانیای دانه‌غازو كۆمپانیای هیلال هه‌ریه‌كه‌یان پشكی 35%یان هه‌یه و 10% بۆ هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی (OMV) و (MOL)و (RWE)".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری وزه ده‌شڵێت:"هێرشەكە بە لەناوبردنی پلانەكانی حكوومەتی عێراق بۆ بەدەیهێنانی خۆبژێوی و وزە و ئاسایشی وزە دادەنرێت".
به‌بڕوای مه‌رسومی، پلانی داهاتووی غاز لەلایەن كۆمپانیاكانەوە به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان بۆ ستانداردی 630 ملیۆن پێ سێجا له 2023دایه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه كاره‌كه زۆر دواكه‌وت، له دیارترین دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشكردنە سەر كێڵگه‌كه بوو، كه بووه هۆی راگرتنی كاركردن بۆ فراوانكردنی به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌ی كۆرمۆر و كۆمپانیای (ئیكستران)ی ئه‌مریكی كێڵگەكەی بەجێهیشت، كه به‌شێكی پاره‌كه‌ی له رێگه‌ی رێككه‌وتنێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پاره‌داركردنی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكییه‌وه پێدەدرا، به بڕی 250 ملیۆن دۆلار.
کاتژمێر نزیكه‌ی 7ی ئێوارەی رۆژی 26ی ئه‌م مانگه، كۆگای گازی كۆندێنسەیت بە درۆن هێرشیكرایەسهر، چوار كارمەندی كۆمپانیاكە گیانیان لە دەستدا و هەشت كارمەندی تریش برینداربوون.
كۆمپانیای دانا غاز هێرشەكە بە تیرۆریستی ناودەبات و دەڵێت، "رووداوەكە تراژیدی بووە، لەكاتێكدا بووە كە كارمەندەكان سەرقاڵی چاككردنەوەی كۆگاكە بوون."
كێڵگەی كۆرمۆر، رووبەرەكەی 135 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه لە قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له سلێمانی، له عێراق گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازه، یەدەگی پشتڕاستكراوەی 8.2 ترلیۆن پێ سێجایە.
لە رۆژێكدا، 452 ملیۆن پێ سێجا غازی وشك و 15 هەزار بەرمیل كۆندێنسێت و زیاتر لە هەزار تۆن غازی شل بەرهەم دەهێنرێ.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژانە غازی پێویست بەرهەمدەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی 4200 مێگاوات كارەبا، لەو بڕەدا، دوو هەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی كوردستانە و ئەوەی دیكە ڕەوانەی مووسڵ و كەركووك دەكرێت.
كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه غازی سروشتی ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر، رێژه‌ی 67%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات.
|