کوردستان

له‌هه‌رێم موچه‌ زیاد ده‌كات ‌و زانیاریی ئاشكراده‌كرێت

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان


وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، سەرموچە بەزیاتر لە14 هەزار پێشمەرگە دەدرێت‌و ژمێریایی وەزارەتەکەش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەگوێره‌ی پلەکانیان موچەکانیان زیاد دەبێت".

به‌گوێره‌ی فەرمانێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، بەفەرمانی وەزیری پێشمەرگه، سەرموچە بە 14 هەزارو 288 پلەدارو پێشمەرگە دراوە.

له‌و فەرمانەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بەدوو لیست سەرموچە بەپێشمەرگەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکان دراوە، لیستێکیان سەرموچە بە 13 هەزار 377 پلەدارو پێشمەرگەی دیوانی وەزارەت‌و بەڕێوەبەرایەتییەکان دراوە، لەلیستی دوەمیشدا سەرموچە بە 10 هەزارو 579 پلەدارو پێشمەرگەی لیواکان دراوە.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "لیستی سێیەم، سەرموچە به‌هەزارو 788ی هێزەکانی پشتیوانی یەک دراوە، لیستی چوارەمیش ناوی 559 پلەدارو پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی دوو لەخۆ دەگرێت، سەرموچەی ئەو پلەدارو پێشمەرگانە، لیستی نەورۆزی 2024 دەبێت، فەرمانەكە لەخشتەو موچەی نەورۆزی 2024وە جێبەجێدەكرێت".

بەگوێره‌ی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی سەرموچەکانیانەوە، موچەی ئەوكەسانە بەگوێره‌ی پلەکانیان زیاد دەبێت.

سەرچاوەیەکی ژمێریاریی وەزارەتی پیشمەرگەش وتویه‌تی:"پارەی سەرموچەی ئەو پێشمەرگانە لەگەڵ لیستی موچەی مانگی پێنج دەبەسترێت، چونکە زیاتر لە 15 ڕۆژە لیستی موچەی مانگی چوار تەواوکراوەو فەرمانەکەش تازە هاتوە."

بەگوێره‌ی یاسای وەزارتی پێشمەرگە، پلەبەرزكردنەوەو سەرموچەی پێشمەرگە بەدوو خشتەی ساڵانە دەبێت، كە پێی دەوترێت خشتەی نەورۆزو ئەیلول.

لیوا هۆشمەند حەیدەر جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ کاروکاری ئیدارەو میره‌ به‌میدیای نزیك له‌ پارتی وتوه‌، "سەرموچەی نەورۆزی ئەمساڵ، لەگەڵ موچەی مانگی ئایار دەبەسترێت‌و ژمێریارەکان کاری خۆیان دەستپێکردوە."

ئەو بەرپرسەی ئیدارەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشدا:"پلەبەرزکردنەوەو سەرموچەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک‌و لەکاتی ناردنیان لەلایەن ژمێریارەکان بەگوێره‌ی یاساو ڕێنوێنییەکان دەکرێت".
2024-04-29
زیاتر...