کوردستان

هادی عامری لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاتەدەنگ


سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، بە بانکیکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیارى دادگاى فیدڕاڵییە.

هادى عامرى، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، بە بانکیکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیارى دادگاى فیدڕاڵییە و دەبێت جێبجێبکرێت و چۆنێتی بە بانکیکردنی مووچە چارەسەردەبێت ئەگەر پڕۆسەکە لە رێگەی "هەژماری من"ەوە بێت یان بانکەکانی عێراق.

وتیشی، سوورین لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد.

هادى عامرى لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتی، دەسەڵاتەکانى بڕیاردان لەبارەى هەڵبژاردنەوە لاى سەرۆکى هەرێمى کوردستانە.
 
2024-04-28
زیاتر...