ئابوری

لەسەر هاوتابوونی مووچەی خانەنشینی هەرێم هەواڵە خۆشەکە گەیشت

نها نیوز – هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی عێراق تایبەت بە نها نیوزی راگەیاند، عێراق کاربە یاسای 27ی ساڵی 2006 ناکات کە هەرێم پێوەی پابەندە، دەشڵێت "ئەو یاسایە هەڵوەشاوەتەوە و عێراق کاربە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 دەبەستێت و ئەمەش گرەنتیە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق بکرێت.

دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتوو تایبەت بە نها نیوز دەڵێت"پێشتر دادگای فیدراڵی بریارێکی دیکەیداوە کە کار بە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 دەکرێت کە پێی دەوترێت 'یاسایی یەکگرتووی'، بەڵام یاساکە لە کوردستان جیاوازە هەر وەزارەتە و جۆرێک یاسایی تایبەتی خۆی هەیە، هەرێم پێم وابێت کار بە یاسای 27ی ساڵی 2006 کاردەکات کە لە عێراقدا هەڵوەشاوەتەوە ئەمەش هەم پاڵپشتیەکی باشە هەم گرەنتیەکە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق بکرێت.

لەبارەی وادەی جێبەجێکردنیشەوە، سێکانیانی ئاماژەی بەوەدا "پێویستی بە هەندێک رێکار هەیە، مووچەی خانەنشینی لە هەرێم کەمترینی 200 هەزارە لە عێراق 450 هەزارە لەم دوایە 100 هەزاری بۆ زیادکرا بووبە 550 هەزار جیاوازیەکە لەگەڵ هەرێم زۆر زۆرە. وە کەمێک لێک تێگەیشتنی دەوێت بەڵام خۆشبەختانە بریاری دادگا دەبێت هەردولا پابەند بن ئەوەش جۆرێکە لە گرەنتی بۆی.

سەبارەت بەوەی ئایا ئەگەری هەیە مووچەکانی خانەنشینان و زیندانی سیاسی و ئەنفال و شەهیدان لە یەک وادەدا جێبەجێکردنی دیاری بکرێت؟ پەرلەمانتارەکەی عێراق ئاشکرایکرد "ئەگەر بڵێن فڵانە مانگ و فڵانە رۆژە ئەوە قورسە، چونکە بە هەزاران کەسە ناوەکان، چونکە بەردەوام خەڵک خانەنشین دەبێت وەکو پێشتر ئاماژەم پێکرد پێویستی بە جۆرێک لە تەنسیق هەیە لەگەڵ هاوکاری و ڕێککەوتن لەلایەن هەردوو حکومەتەوە، بەڵام ئەوەی مایەی دڵخۆشیە بریاری دادگامان هەیە و حکومەتی هەرێمیش پابەندە و لیست دەنێریت و پێم وابێت چارەسەر دەبێت، بەڵام بۆ کاتەکەی مانگێکی دیکەیە یان دوان بۆ سێیان نازانین.

ئ.ز
2024-04-17
زیاتر...