زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه گه‌یشت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
سەرەتای ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم لیستی موچەی مانگی نیسانی موچەخۆران رەوانەی بەغدا دەکات و کۆتایی به‌ر له‌كۆتایی ئەم مانگەش دەست بەدابەشکردنى موچەى مانگى چوار ده‌كرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم له‌ڕێگه‌ى نها نیوزه‌وه ڕایگەیاند، ئەگەر ھیچ گرفتێک نەیەتە پێش لە سەرەتای ھەفتەی داھاتووداو به‌دیاریكراوى ڕۆژى 18ى مانگه لیستی موچه‌ى مانگی چوارى مووچەخۆرانی ھەرێم ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشى: لیستی مووچەی مانگی نیسان ھاوشێوەی مانگەکانی پێشووترە و بەبێ پلەبەرزکردنەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت، بۆیە لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی کەمتری پێویستە و زووتریش پارەکە رەوانەی ھەرێم دەکرێت.
ئه‌وه‌شى وت: به‌گوێره‌ى ئه‌و گره‌نتیه‌ى له‌باره‌ى موچه‌وه وه‌رمانگرتووه، بڕیاروایه له20 تاوه‌كو 25ى ئه‌م مانگه ته‌واوى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى دارایی جه‌ختیكرده‌وه، وەزارەتی دارایی سەرجەم گەنجینەکانی ڕاسپارد وردبینیکردنى لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بکەن بۆ ئەوەی لە18ى مانگ ڕەوانەی بەغدا بکرێت و 25ى ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسان بکرێت.
|