کوردستان

پەیامێکی دڵخۆشکەر لە حکومەتی عێراقەوە دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی ئەوەی دوای کۆبوونەوەی بایدن و سوودانی ئایا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەنەوە، دەڵێت: "بەڵێ بە دڵنیاییەوە."
  
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، "پتەوکردنی پەیوەندییەکانیش لەنێوان حکومەتی ناوەندی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوە کاری لەپێشینەیە. سەقامگیریی هەرێمی کوردستان سەقامگیریی عێراق و بەغدایە و بەپێچەوانەشەوە."
 
وەکو عەوادی باسی دەکات، گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان "رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت" لەسەر تەواوی پارێزگاکانی عێراق و "دڵنیابوونی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی مووچەکانیان بە بەردەوامی، بە هەمان شێوە سەقامگیری بەدوای خۆیدا دەهێنێت و حکومەتی عێراقیش بەدوای ئەو سەقامگیرییەدا دەگەڕێت."

2024-04-16
زیاتر...