کوردستان

نها نیوز ورده‌كاریى بۆردوومانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى عێراق له‌ناوچه‌یه‌كى كوردستان ئاشكراده‌كات

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو دەنگی بەهێز لەسنوری دوزخورماتوو بیسترا، به‌گوێره‌ى زانیاریەکانى نها نیوز بۆردومانی فڕۆکەی عێراق بوە، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت: هێزه‌كانى یه‌كێتى و عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكى گرنگیان ئه‌نجامداوه‌.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە قسه‌ى بۆ نها نیوز كرد و ڕایگه‌یاند: بەگوێره‌ى زانیاری ئێمە بۆردومانەکە فڕۆکەی عێراق بوە سنوری دوزخورماتوی بۆردومانکردوە و بۆردومانەکەش دوو شوێنی گرتوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەکەى نها نیوز، ئەو دوو جێگه‌یه‌ى بۆردومانکراوە ناویان "تاوێر کەوە"و "ساری چەم"ە، هەردوکیان دەکەوێتە سنوری دوزخورماتوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ى نها نیوز ئه‌وه‌شى وت: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ سه‌عات 6:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆو ده‌زگای دژه‌ تیرۆی عیراق و لیوای 16ی هێزه‌كانی 70 و هێزی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ تاوێركه‌وه‌ بووه‌ و چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش له‌ ناوبراوه‌.
 
2024-04-16
زیاتر...