ئابوری

ئێستا گەیشت.. مووچەی ئەم دوو توێژە هاوتای عێراق دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایدەگەیەنێت: مووچەی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان هاوتای بەغداد دەکرێت.

عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی نوسراوێکی بڵاوکردوەتەوە و  تیادا هاتووە "لە ئێستادا وەزارەتەکەمان دەستیکردووە بە کارکردن بۆ هاوتاکردنی سەرجەم مووچەی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان لەگەڵ بەغدا.

 عەبدوڵا حاجی مەحمود هیچ ئاماژەیەکی بە کاتی هاوتاکردنەکە نەکردووە و باسی لە وردەکاریی هەواڵەکەش نەکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مووچەى شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە عێراق زیاترە لە هەرێمی کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکیشە، ئەو توێژانە داوادەکەن مووچەکانیان هاوتای بەغدا بکرێتەوە.

ئ.ز

2024-04-16
زیاتر...