کوردستان

ئەمریکا دوا بریار لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کوردستان دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

‏‎لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی دەربڕیووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەر و بێخەوش لە هەرێم.

‏‎راگەیەندراوی هاوبەشی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی سپی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە وتی "هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە خۆشگوزەرانیی و سەقامگیریی سەرتاسەری لە عێراق".

لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیشەوە، بایدن ئاماژەی بە هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ گەیشتنە چارەسەری كێشەكان، لەناویشیاندا رێوشوێنەكانی خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

پەیوەست بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیشەوە، سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی دەربڕیووە بۆ  ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد، دادپەروەر و بێخەوش لە هەرێمی كوردستان.

لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، جۆ بایدن  و سەرۆك وەزیران خواستی خۆیان نیشاندا لەسەر سەرلەنوێ هەناردەی نەوت لەڕێی بۆرییەكانی توركیاو عێراق

ئ.ز
2024-04-16
زیاتر...