کوردستان

نها نیوز ناوی کاندیدێکی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرا دەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

بە پێی زانیارییەکانی نها نیوز، یەکێک لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کەی ئێن ئێنی زمانحالی بزوتنەوەی گۆڕان، کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست نها نیوز کەوتووە، لە ئێستادا زۆربەی حزب و لایەنەکان سەرقاڵی دیاریکردنی کاندیدن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەو نێوەندەشدا بزوتنەوەی گۆڕان سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

هاوکات یەکێک لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵەکەی کاندیدە لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، زانیارییەکانی نها نیوز ئەوە پشت راست دەکەنەوە جوانڕۆ محەمەد قازی، بەرپرسی بەشی دیجیتاڵ میدیاو پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی ئێن ئێنی زمان حاڵی بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێکە لەو کاندیدانەی لە لایەن بزوتنەوەکەوە دەستنیشان کراوە بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان.

وا بڕیارە ڕۆژی 2024/6/10 هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجام بدرێت.

هاوکات بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت و ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان 100 کورسی دەبێت.

 
2024-03-29
زیاتر...