دڵنییایی لە موچەی مانگی ئادار دەدرێت
نها نیوز- هەواڵەکان
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، موچەی مانگی ئادار و مانگەكانی دیكە كێشەی بۆ دروست نابێت.
د. نهرمین مهعروف، ئهندامی لیژنهی دارایی له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە نهانیوی راگەیاند،" پشتبەستن بە روونکردنەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، ناردنی مووچەی مانگی ئازار و مانگەکانی داهاتوو تا تەواوکردنی پرۆسەی بهنیشتیمانیكردنی مووچه، بهشێوهی کاش و بەپێی لیستی مووچه بەردەوام دهبێت”.
دەشلێت،" هیچ كێشەیەك لە عێراقەوە بۆ موچەخۆرانی هەرێم دروست ناكرێت".
جەخت دەكاتەوە،" تەنیا پێویستە هەرێم لیستی موچەخۆرانی هەرێم بە داتای ورد و زانیاری راستەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری عێراق بكات".
س.ر
|